دەستەبەرکردنی کەشێکی پیشەیی ئارام و دڵنیا بۆ کڕیار و فرۆشیارەکان یەکەمین و گرنگترین ئامانجی زووفرۆشە.
✪ هەموو کەسێک لەسەر ئەپلیکەیشن و وێبسایتی زووفرۆش، دەتوانێ رێکلامەکانی دابنێ و بڵاو بکاتەوە بۆ هەمووجۆرە کاڵا و خزمەتگوزاریەکی گەورە و بچووک کە یاسایی و رێگا پێدراو بێت.
✪ هەر رێکلامێک هەڵگری ناوەڕۆکێکی ناشیاو و مەترسیدار بێت یان سنوورەکانی یاسایی و شەرعی وڵات و کۆمەڵگا رەچاونەکات، بڵاوکردنەوەی لە زووفرۆش دا رێگای پێنادرێت و بەخێرایی دەسڕێتەوە. لەگەڵ دووبارە بوونەوەی دانانی رێکلامێکی لەم شێوەیە لە لایەن یەک کەس، ( ئای پی ) ئەم کەسە بلۆک دەکرێت.
✪ ئەرکی دیاری کراوی [ زووفرۆش ] وەکوو بازاڕ و پێشانگایەکی ئەلێکترۆنی بۆ ناساندن و گەیاندنی کڕیار و فرۆشیار بە یەکتر سنووردارە و بەرپرسیارەتی تەواوی شێوازی ئاڵوگۆڕ و راستی و دروستی مەعامەلەی نێوان هەردوولا دەگەڕێتەوە سەر خۆیان. باشتر وایە لەدوای دروست بوونی متمانە و نەمانی هەرجۆرە گومانێک لە نێوان کڕیار و فرۆشیار دا مەعامەلە ئەنجام بدرێت.

هێڵی ئینتەرنێتت نیە!