زووفرۆش، بازاڕی ئەلێکترۆنی کڕین و فرۆشتن

ئەپلیکەیشن و وێبسایتی زووفرۆش، بازاڕێکی ئەلێکترۆنی تایبەتە، بە کڕین و فرۆشتن یان گۆڕینەوەی هەمووجۆرە کاڵا و خزمەتگوزاریەکی پێویستی روژانە.


هەمووکەس دەتوانێ کاڵا یان شارەزایەکانی خۆی لە رێگای ئەپلیکەیشنی زووفرۆش بخاتە بەر چاوی میلیۆنان هاوڵاتی و خێرا بە دەستی کڕیارەکانی راستەقینەی بگەیەنێت. دانان یان دۆزینەوەی هەر شتێک لەسەر زووفرۆش زۆر ئاسانه، بە هەبوونی فۆرمێکی سادەی یەک لاپەڕەیی بۆ تۆمار کردنی رێکلام و سیستەمێکی تۆکمە لە گروپ و دەستەکانی دابەشکراوی کاڵا و خزمەتگوزاری و فیلتەرێکی زیرەک و بەهێز بۆ دوزینەوەی هەر بابەتێک لە ناو گروپەکانی رێکلامی تۆمارکراودا. گرنگیەکی زۆر دراوە بە ئاسان کردنەوەی بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی زووفرۆش، بۆ هەموو توێژێک لە کومەڵگا تا بتوانن ئەوپەڕی سوود و چێژی لێوەربگرن.


لە هەمان کات دا ئەپلیکەیشنی زووفرۆش، پێگەیەکی پێشکەوتوو و هەلێکی زێڕینە بۆ فرۆشیارەکانی تاک و کۆ، بۆ ئەوەی ئەزمونێکی نوێ لە بازرگانی مۆدێرن تاقی بکەنەوە. هەموو رۆژ کڕیاری زیاتر بناسن و لە رێگای ئاکاونتی تایبەتی خۆیان لەگەڵ کڕیارەکانیان، بە وەرگرتن و ناردنی پەیامی راستەوخۆ لە پەیوەندی بەردەوام دابن.


کڕیارەکان بە خێرایی دەتوانن لە ناو لیستی ئۆتۆمبێل، مۆبایل و کۆمپیوتەر، کۆنسولی یاریەکانی ئەلێکترۆنی، ئامێر و پێداویستیەکانی وەرزشی، دیکۆراتی ناوماڵ و ئۆفیس، جل و بەرگ و مۆدێل، ئاژەڵ و باڵندە و زۆر بابەتی تر وەکوو خانوو و دووکانی تجاری بۆ کڕین یان کرێ بدۆزنەوە...


جگە لە کاڵا خزمەتگوزاریەکانی وەکوو راهێنان و مەشق، پەرستاری، بونیاتنان و ئەندازیاری، دارشتن و دیزاین، چاککردنەوە و پاککردنەوە و هتد... داواکاری زۆریان هەیە کە هەلی دۆزینەوەیان بە ئاسانی لەسەر ئەپلیکەیشنی زووفرۆش بەردەستە؛ کەسانی پسپۆڕ و خاوەن شارەزایی دەتوانن بە کردنەوەی ئاکاونتێکی زووفرۆش، له ناو گروپی تایبەت بە هەلی کار، پرۆفایل و CVی خۆیان دروست بکەن و کاری گونجاو بدۆزنەوە.

هێڵی ئینتەرنێتت نیە!